وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه واده‌ی ته‌واوبوونی رێگای كۆیه ئاشكرا ده‌كات
درێژی رێگاكه 52 كیلۆمه‌تره
K24 - هه‌ولێر:
دانا عبدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌مه، 17ى ته‌ممووزی 2019، سه‌ردانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای كۆیه - هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، رێگاكه تا سێ مانگی داهاتوو، ته‌واو ده‌بێت.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ش رایگه‌یاند، به گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و گرفتی نه‌بووه تا ئێستا و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت به‌ر له هاتنی وه‌رزی پاییز ته‌واو ده‌كرێت.
دانا عبدولكه‌ریم، راشیگه‌یاند، درێژی رێگاكه 52 كیلۆمه‌تره و ماوه‌ی مانگێكه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌ستیپێكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سەرجەم ئەو پڕۆژانە بەسەردەكەنەوە كه ئێستا له بواری جێبه‌جێ كردندان.
ئ. م