"كریستیانۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی دی لیختی یه‌كلایی كرده‌وه"
"كریستیانۆ شكستی به ئامانجه‌كه‌ی بارسێلۆنا هێنا"
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی رۆڵێكی كاریگه‌ری بینیوه له په‌شێمان كردنه‌وه‌ی دی لیخت و هاتنی به ئاراسته‌ی یوڤێنتۆس.
دره‌نگانی شه‌و رابردوو، ماتیاس دێ لێختی هۆله‌ندای به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته شاری تۆرین و به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له یاریی كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا كاتێك هۆڵه‌ندا و پورتوگال به‌یه‌ك گه‌یشتن راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه كریستیانۆ داوای له دی لیخت كرد په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كریستیانۆ له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ رازیكردنی دلی لێخت له‌سه‌ر هێڵ بووه.
ماتیاس دێ لێختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی، كه زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی له ئا‌یاكس ئه‌مستردامه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بكات، كه‌مێك لهموبهریش، گه‌یشته سه‌نته‌ری پزیشكی یانه‌ی یۆڤینتۆس به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنیه پزیشكیهكهكان،
هه‌رچه‌نده یۆڤی تا ئێستا ورده‌كاریی گواستنه‌وه‌ی رانهگیاندووه نه‌كردووه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، دێ لێخیت له به‌رامبه‌ر75 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بیانكۆنێرییهوه كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه.
بڕیارشه كه‌مێكی دیكه دێ لێخێت دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكیه‌كان. به‌شداریی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بكات، ژماره‌ی پۆشینی درێسهكهشی ئاشكرا بكرێت.
