په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی 5 دانیشتن رێككه‌وتووه
K24- به‌غدا:
بڕیاره هەفتەی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان كۆببێته‌وه.
خەدیجە عەلی، بڕیاردەری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامدانی 5 کۆبوونەوەی بەدوای یەکی پەرلەمان رێککەوتوون.
گوتیشی: کۆبوونەوەی پەرلەمان لە 20 ی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له كه‌ركووكیش به‌ڕێوه‌بچێت، له كاتێكدا پارتی و یه‌كێتیش هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره چڕ كردووه‌ته‌وه و، جگه له رێككه‌وتنی ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكی كورد بۆ ئه‌و شاره، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر پۆسته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه له نێوان پێكهاته‌كانی كورد و توركمان هاتووه‌ته ئاراوه، به شێوه‌یه‌ك، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆ توركمان، جێگره‌كه‌ی بۆ كورد و بڕیارده‌ره‌كه‌شی بۆ عه‌ره‌ب بێت. به‌ڵام ده‌گوترێت، پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به‌رهه‌ڵستی ده‌كات.
بەمەبەستی تێپەڕاندنی ژمارەیەك پڕۆژە یاسا، پەرلەمانی عێراق تەمەنی ئەم وەرزەی بۆ مانگێك درێژکردووەتەوە، بڕیاریشە، تا کۆتایی ئەم وەرزە بەشێك لە پڕۆژە یاساکان پەسندبکرێن.
H.B