به فه‌رمی كچانی هه‌ولێر بوونه پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی عێراق
له یاریی كۆتایی دا شكستیان به ئافرۆدێت هێنا
یانه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كچانی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی شكستی به تیپی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له پایته‌ختی باشووری كوردستان و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین یاری كۆتایی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كچانی عێراق له نێوان هه‌ولێر و ئافرۆدێت به‌ڕێوه‌چوو، دواجار هه‌ولێر به ئه‌نجامی 25 گۆڵ به‌رامبه‌ر 10 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی خولی عێراق.
خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كچانی عێراق به دوو قۆناخ به‌ڕێوه‌چوو، قۆناخی یه‌كه‌م، له به‌غدا و قۆناخی دووه‌م له هه‌ولێر ئه‌نجام درا.