مهسرور بارزانی جهخت لهسهر جێبهجێكردنی كارنامهی كابینهكهی دهكاتهوه
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگهڵ شاندێکی ئەمەریکی كۆبووهوه
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد، بە سەرۆکایەتیی ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ستیڤن فەیگن، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەت.
باڵیۆزی ئەمەریکا وێڕای دەربڕینی هیوای سەرکەوتن، ئاماژەی بەوەش کرد، کە خەڵك ئومێدێکی زۆری بەو کابینەیە هەیە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەموو هاوکارییەك.
هەروەها گوتی: هانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەدەین، کە وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستاندا بکەن.
باڵیۆزی ئەمەریکا ستایشی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەغدا کرد و گوتیشی: هیوادارم هەر سێ سەرۆکایەتییهكهی عیراق رۆڵێکی ئەرێنی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بگێرن.
له بهرامبهریشدا سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێ کردەوە، بەتایبەتی لە پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان لە بواری خوێندن، تەندروستی، کارەبا و بایەخدان بە کەرتی کشتوکاڵ.
H.B
