مه‌سرور بارزانی و چاویش ئۆغڵۆ ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن
مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد
K24 – هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مەولوود چاویش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، له‌باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ھەردوولا بە توندی رووداوە تێکدەرانەکەی ئەمڕۆی ھەولێریان شەرمەزار کرد و پرسە و ھاوخەمیی خۆیشیان بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی.
هه‌ردوولا جەختیشیان لە سەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرده‌وه.