راگەیەندراوێک لە حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە
رێگە نادرێت ئارامیی و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێندرێت
K24 – ههولێر:
حكوومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی رووداوی تهقهكردنهكهی ههولێری كرد، كه له ئهنجامیدا كارمهندێكی كونسوڵخانهی توركیا و دوو هاووڵاتی گیانیان لهدهست دا و رایگهیاند، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جیددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاساییان.
دهقی راگهیهندراوهكه:
بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە رێستورانتەکانى هەولێر رووی دا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسوڵخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.
پرسە و سەرەخۆشىی لە کەسوکارى قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جیددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاساییان، بە هیچ شێوەیەکیش رێگە نادرێت ئارامیی و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێندرێت.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان
17/7/2019