منداڵێکی 11 ساڵی ئێزدی له سووریا دۆزرایهوه و گهڕێندرایهوه ههرێمی كوردستان
له لایهن مامێكییهوه گهڕێندرایهوه بۆ ههرێمی كوردستان
K24 – دهۆك:
منداڵێكی دیكهی ئێزدی رفێندراوی دهستی داعش، له سووریا دۆزرایهوه و له لایهن مامێكییهوه گهڕێندرایهوه بۆ ههرێمی كوردستان.
بەڕێوبەری نووسینگەی رزگاربووانی دەستی داعش لە دهۆك، حوسێن قاییدی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، "ئەمڕۆ منداڵێکی ئێزدی بە ناوی (هـ. ف. ح.) تهمهن 11 ساڵ لە دوای رزگاربوونی گەیشتەوه هەرێمی کوردستان".
ئهو منداڵه 5 ساڵ بهر له ئێستا و لە 3ی ئابی 2014، لە گەڵ خێزانەکەی لە گوندی (تەل قەسەب)ی سەر بە شنگال، لە لایەن داعشەوە رفێندرابوو.
حوسێن قاییدی، راشیگەیاند، لە دوای ئەوە کە خێزانەکەی (هـ) رفێندرا، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی لە دەڤەری شنگال بەرەو سووریا راگوێزران، لەوێ داعش مەشق و راهێنانی سەربازی بەو منداڵه و دەیان منداڵی دیکەی ئێزدی کردبوو.
گوتیشی: " لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ئیدلیبی سووریا گیراوە، وێنەی (هـ.) دهركهوتووه و لە دوای هەوڵەکانمان، توانیمان سەبارەت بە شوێنەکەی زانیاری پەیدا بکەین. لە دوای ساڵێک لە دۆزینەوەی شوێنی ئهو منداڵه، (حوسێن حەسەن) کە دەبێتە مامی (هـ.) دەچێتە سووریا و برازاکەی لەو کەسە وەردەگرێتەوە و لە وێشهوه روویان له توركیا كرد و ئەمڕۆ گەیشتنەوە هەولێر".
بەرێوەبەری نووسینگەی رزگاربووانی دەستی داعش، ئەوەشی دیارکرد، تا ئێستا 3477 کەس لە ژن و منداڵ و پیاوی کوردی ئێزدی لە دەست داعش رزگاربوونە و پرۆسەکە هێشتا بەردەوامە.