پێنتاگۆن لەسەر هێرشکردنە سەر پێگەیەکی حەشدی شەعبی روونکردنەوە دەدات

لە ناحیەی ئامرلی هێرشکرابووە سەر بنکەیەکی چەکدارانی حزبوڵڵا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، پێنتاگۆن، رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان پێگەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبیان لە ناحیەی ئامرلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان کردبێت.

پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگاداری هەواڵی بە ئامانجکردنی پێگەیەکی چەکدارانی حزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبین لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام ئەم هێرشە لەلایەن هێزەکانی ئەوانەوە ئەنجام نەدراوە.

دوێنێ هەینی 19/07/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای کرد کە سه‌ربازگه‌ی شوهه‌دا لە پارێزگای سەڵاحەدین له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ دووجار بۆردومانكراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چەکدارێکی حەشدی شەعبی كوژراوە و دووی دیكەش برینداربوون.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ عێراق بۆردومانه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووە، كه‌ باره‌گاكانی كه‌تائبیی حزبوڵڵا لە باشووری كه‌ركووك كراوه‌ته‌ ئامانج.

H.J