گەشتیارە دەستگیرکراوەكانى هه‌رێمى كوردستان له تورکیا چیرۆکی هێرشکردنە سەریان دەگێڕنەوە
"سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتییەکانی دەکەین "
K24 – هه‌ولێر:
شەوی رابردوو، ئەو 9 گەشتیارهى هه‌رێمى كوردستان، كه لە تورکیا هێرشیان کرایە سەر و زیندانى كران، گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و سوپاسی سەرۆکی حکوومەتیش دەکەن بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنیان.
یەکێک لەو گەشتیارهى لە شاری ترابزۆنی تورکیا هێرشیکرابووە سەر، لە گێڕانەوەی رووداوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرەتا وێنەمان لەگەڵ ئاڵای کوردستان دەگرت و خەڵکی دیکەش هاتن بۆ وێنە گرتن، پیاوێکی بە تەمەن بە قسەی نەشیاو، هێرشى كرده سەر من و شەڕەکە گەورە بوو.
راشیگەیاند، دواتر جەندرمە هاتن و بۆ بڵاوەکردن بە خەڵکەکە، تەقایان بە ئاسماندا کرد.
ئەو گەشتیارە کوردانە سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی دەکەن بۆ پاڵپشتی و هاوکاریان، سووریشن لەسەر ئەوەی ئاڵای کوردستان هەمیشە بشەکێننەوە.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، له شاری ترابزۆنی توركیا، به هۆی هه‌ڵكردن و پۆشینی جلوبه‌رگ كه ئاڵای كوردستانیان به‌سه‌ره‌وه بووه، ژماره‌یه‌ك ره‌گه‌زپه‌رست هێرشیان كرده سه‌ر گرووپێكی گه‌شتیاری هه‌رێمى كوردستان.
به هۆى ئه‌و رووداوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له رووداوه‌كه رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و گه‌شتیارانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتبوو: "ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان".
H.J