به فه‌رمی، دیدار حامید بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن دا
گۆڵپارێزه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به په‌یامێكی ڤیدیۆیی ماڵئاوایی له یاریكردن راگه‌یاند
دیدار حامید گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر دوای 20 ساڵ یاریكردن به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له داهاتوو وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
دیدار حامید كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردۆته‌وه و ماڵئاوایی له هه‌وادارانی كرد و ده‌ڵێت: چیتر من وه‌ك یاریزان گۆڵپارێز له نێو لاكێشه‌ی هێڵی 18 یارده نابینه‌وه.
دیدار حامید زیاتر ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستان و ئه‌زیزانم، ژیان هەمەڕەنگە و کاری نوێ و تازەش بەردەوامە، لێرەدا دەمەوێت رایبگەینم بۆ هەموو وەرزشوانان و وەرزشکارانی خۆشەویست کە بریارمدا واز لە یاریکردن بێهنم و ئیتر لە ئەمرۆ بەدواوە دیدار وه‌ك گۆڵپارێز نابیننه‌وه و كۆتایی هات، بەڵام لە نێو بواری تۆپی پێدا به‌رده‌وام ده‌بم، ئەمجارە وەک راهێنەری یانەی هەولێر لە مەیداندا خۆم دەردەخەم و دەمەوێت بە کارێکی نوێ و قوڕستر خۆم تاقی بکەمەوە.
دیدار له په‌راوێزی په‌یامی ماڵئاواییه‌كه‌ی ده‌شڵێت: زۆر سوپاسی یانەی هەولێر دەکەم بۆ ئەو باوەرەو متمانەیەی پێیان بەخشیم کە وەک راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر دەست بکار بم، سوپاس و پێزانیشم بۆ هەموو ئەو یانانەی یاریم بۆ کردوون، هیوادارم توانیبم لە ماوەی یاریکردنم سەرکەوتوو بووبم و دڵی هاندەران و جەماوەرم خۆش کردبێت و لە کاری نوێشمدا سەرکەوتووبم.
دیدار له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ركه‌وت و نزیكه‌ی 20 ساڵی له‌و یانه‌یه به‌سه‌ر بردووه، پێشتر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كراوه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆش به‌شداریی له خولی نایابی عێراق كردووه، له خولی كوردستانیش یاری بۆ یانه‌ی ئارارتیش كردووه، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداریی له خولی نایابی عێراق كرد و له زۆرێك له یارییه‌كان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌كره‌م سه‌لمان له یانه‌كه دووركه‌وته‌وه.

