لە قه‌ڵادزێ سێ برا به چه‌قۆ بریندار كران
پۆلیس راگەیەندراوێك لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكاتەوە
K24 - راپەڕین
شەوی رابردوو لە قەڵادزێ كەسێك سێ برا بە چەقۆ بریندار دەكات و یەكێك لە بریندارەكان بەھۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی سلێمانی كرا.
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو كاتژمێر 10:40 خوله‌ك له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان سێ كه‌س به برینداری گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به چه‌قۆ هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی یه‌كێك له برینداره‌كان به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی كه شوێنه‌واری 3 چه‌قۆ به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه و هه‌رسێ برینداره‌كه‌ش بران".
ئاماژە بەوەشكراوە: "له ئێستادا هۆكاره‌كه نادیاره و دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 413 فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ هێرشبه‌ره‌كه ده‌رچووه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م