به‌ فه‌رمی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رۆیشتنی فلیپی لویسی راگه‌یاند

فلیپی لویس ده‌چێته‌ بارسێلۆنا؟

فلیپێ لویس بەرگریکاری برازیلی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا جیابوونەوەی لەم یانەیە راگەیاند.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکەیان دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی جیابوونەوەی لە یانەکەی راگەیاندووە و وەرزی داهاتوو لەگەڵیان بەردەوام نابێت.

لویس لە ساڵی 2004  پەیوەندی بە یانەی ئایاکسی هۆلەندی کرد، بەڵام بێ ئەوەی هیچ یارییەک بۆ ئەم یانەیە بکات لە ساڵی 2005 روویکردە یانەی رێنی فڕەنسا و لەگەڵ ئەم یانەیەش بەشداری هیچ یارییه‌كی نەکرد و دواجار 2010  پەیوەندی بە رۆخێ بلانکۆس کرد و بۆ ماوەی چوار ساڵ یاری بۆ ئەم یانەیە کرد و پاشان بۆ ماوەی یەک وەرز یاری بۆ چێلسی کرد و دواتر گەڕایەوە مەدرید.

سەرچاوەکانی بڕازیل بڵاویان کردۆتەوە فلیپێ لویسی 33ساڵ گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و بریارە پەیوەندی بە یانەی فلامینگۆ دەکات، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌سه‌رهێڵه‌.