بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە
بە هۆی نووسینێکی ناو گرێبەستەکان هاووڵاتیان سزا دراون
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بە هۆی نووسینێکی ناو گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل، هاووڵاتیان سزا دراون.
لە راگەیەندراوێکی هاتووچۆی هەرێـم هاتووە: "لە کاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی گرێبەست بۆ کڕیارانیان، لە بری ئەو دەستەواژەیەی نووسراوە (تەنها بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ کار بەم گرێبەستە دەکرێت)، بنووسن ئەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بکرێت بە مەبەستی تۆمارکردن".
لە راگەیندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژ ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت، ئهوا بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت".
H.J