پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ساتی دزیکردنی تۆمەتبارێک بڵاودەکاتەوە
دزی لە چەندین دوکان کردووە
K24 – ههولێر:
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکییان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد کە پێشتر پێشینەی دزیکردنی هەبووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: " پاش ئەوەی لەسەرەتای مانگی 7ی ئەمساڵ چەند فرۆشگایەك لەگەڕەكەكانی ڕزگاریو بەختیاریو ئاشتی لەشەواندا دزییان لێكراو لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوت شێوەی دزییەكە لەسەرجەم فرۆشگاكان هەمانشێوەیە"
ئاشکراشکراوە: " تۆمەتبار (ز، ح، ح) لەدایكبوی ساڵی 1976 بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەوەدا ناوە كە لەسێ فرۆشگای تر دزیكردووە".
پێشتر تۆمەتبار لەسەر تاوانی دزیكردن بەند بووە و بەسپاردە ئازاد كراوە.
H.J