حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی چاكسازی له ته‌واوی پارێزگاكان جێبه‌جێ ده‌كات
لێژنه‌ی ده‌ستپاكی داوا له لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بن
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامە چاکسازیەکەی گشتگیر دەکات و لە تەواوی پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت: بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازی لە تەواوی دامەزراوەکان، کۆمەڵێك هەنگاو پێويستن و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌بێت چاکسازیەکە قۆناغ بە قۆناخ بێت و ميديا و لایەنە سياسيه‌كانيش هاوکار بن.
هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش چاوەرێ دەستپێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی حکوومەته بۆ ئه‌وه‌ی بە یاساش هاوکاری بكات و بەرنامە چاکسازیەکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیش پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: دەبێت لایەنە بەشداربووه‌كانی حکوومەت پاپەندی رێککەوتنە سیاسیەکان بن و هاوکاربن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازی لە تەواوی هەرێمی کوردستان بکرێت، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، له په‌رله‌مانه‌وه بە یاساش هاوکاری حکوومەت دەکەین.
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاویان لێیە بەرنامەی چاکسازی لە سێکتەری دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت و سه‌ره‌تاش له خزمەتگوزاری گشتیەکانەوە دەستیپێ بکات و تەواوی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. دەستەی دەستپاکی و پەرلەمانیش دەڵێن: دەبێت لایەنە سیاسیەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت له بەرنامەی چاکسازی لە هەموو شوێنەکانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە و وه‌ك خۆى جێبەجێ بکرێت.
H.B