کێشەی خراپی کوالیتی و جیاوازی نرخی دەرمان چارەسەر دەکرێت
دەزگایەکی تایبەت بۆ هاوردەکردنی دەرمان دادەمەزرێت
K24 – ههولێر:
یەکێک لە خاڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایشی تەندروستی هاووڵاتییانە، بڕیاریشیە لەمەودوا هێنانی دەرمان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە قەدەخە بکرێت و دەزگایەکی تایبەت بۆ هاوردەکردنی دەرمان لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێندرێت.
ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو دامەزراوەیە دادەمەزرێندرێت و هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو ئاسایشی تەندروستی پارێزراو دەبێت.
ریاز خەلەف، پزیشکی دەرمانسساز ئەو هەنگاوەی حکوومەت بە ئەرێنی وەسف دەکات و دەڵێت: "بڕیارەکە سوودی بۆ نەهێشتنی یاریکردن بە نرخی دەرمان و باشترکردنی کوالیتی دەرمان دەبێت.
یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنترۆڵکردن و رێخستنی هێنانی دەرمانە، بەوەی لە رابردوودا، هاووڵاتیان رەخنەی زۆریان لە کوالیتی دەرمان هەبووە.
H.J