زێدان: گاريس به‌يل مه‌شقه‌كانى به باشى له‌گه‌ڵ ريال مه‌دريد ده‌كات
زێدان له باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی به‌یل و نێیمار بۆچوونی خۆی راگه‌یاند
ئه‌مشه‌و له كاتژمێر دوو به كاتی هه‌ولێر، ریال مه‌درید له دووه‌م یاریی جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان رووبه‌ڕووی ئارسێناڵ ده‌بێته‌وه، زیدانی راهێنه‌ریش رایده‌گه‌یێنێت، فرۆشتنی گاریس به‌یل به بڕیاری یانه‌كه، به‌ڵام وه‌ك زیزۆ ده‌ڵێت به‌یل هێشتا یاریزانی مێرێنگیه و رەتیشی دەکاتەوە بێڕێزی بەرامبەر بەیل کردبێت و دەشڵێت نازانم بەرامبەر ئارسێناڵ یاریی دەکات یان نا.
زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له یارییه‌كه‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، ده‌شڵێت: سوودم له شكسته‌كه‌مان وه‌رگرتووه و ده‌توانین هه‌ڵه‌كانمان راست بكه‌ینه‌وه به‌رده‌وامیش به‌ره‌و باشتر ده‌ڕۆین، به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ ده‌مانه‌وێت به‌شێوازێكی تایبه‌ت یاری بكه‌ین و كۆنترۆڵی یاریگه بكه‌ین.
زێدان له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: ده‌مه‌وێت به ته‌واوه‌تی بابه‌تی گاریس به‌یلتان بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه، هه‌رگیز بێرێزیم به‌و یاریزانه كردووه، ته‌نیا باسی ئه‌وه‌م كردووه كه ئیداره‌ی یانه‌كه كار له‌سه‌ر رۆیشتنی به‌یل ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ر خواستی ئه‌وانیش به‌شدارییم به به‌یل نه‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌یل له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌باشی راهێنان ده‌كات و نازانم سبه‌ی چی رووده‌دات.
زیزۆ گوتیشی: به‌ڵێ داوام له ریال مه‌درید كرد كارئاسانی بۆ رۆیشتنی گاریس به‌یل بكه‌ن، ئه‌و یاریزانه‌ش تا ئێستا داوای له من نه‌كردووه یاری پێبكه‌م.
له باره‌ی ده‌نگۆی گۆڕینه‌وه‌ی نێیمار و به‌یل، راهێنه‌ری ریال مه‌درید هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نییه و هیچ بیرۆكه‌یه‌كی له‌مجۆره‌ش بوونی نییه و ئاگادار نیم.
زیزۆ دواتر به توڕه‌ییه‌وه گوتی: هه‌ر پرسیارێك ده‌كه‌ن له باره‌ی به‌یل بیكه‌ن، ئیتر وڵامتان ناده‌مه‌وه، چونكه به‌یل تا ئه‌م كاته هه‌ر له ریال مه‌دریده.
له باره‌ی خامیس رۆدریگێز، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و ناوه‌راستكاره كۆلۆمبییه ئێستا یاریزانی ریال مه‌درید و دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌موولایه‌ك ده‌زانێت ئه‌و یاریزانه له چی دۆخێكدایه.
زیزۆ ده‌شڵێت: كۆبۆ ئێستا منداڵه و خۆی ده‌زانێت له‌چی یانه‌یه‌كی گه‌وره یاری ده‌كات و به باشی راهێنانه‌كانی ده‌كات و ئه‌و ناترسێت و حه‌ز له یاریكردن ده‌كات، به‌ڵام نازانم كاتێك گه‌یشتینه‌وه مه‌درید ئه‌و یاریزانه تیپی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه یان ده‌چێته كاستیا.