ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ شۆفێران

شۆفێران له‌م جۆره‌ سه‌رپێچییه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری شۆفێرانی (تاكسی و پاسه‌كان) ده‌كاته‌وه‌، كه‌ نابێت چیدیكه‌ نه‌فه‌ری زیاد هه‌ڵبگرن یاخود "مه‌ساری هێله‌كان" بگۆڕن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سزا ده‌درێت.

به‌ گوێره‌ی ئاگادارینامه‌كه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 ره‌وانه‌كراوه‌، نابێت له‌مه‌ودوا شۆفێرانی تاكسی و پاس، نه‌فه‌ری زیاد هه‌ڵبگرن و مه‌ساری هێله‌كان بگۆڕن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ بڕی 40 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن.

ئاگادارینامه‌كه‌ واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و به‌ گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی، ئامانج له‌ بڕیاره‌كه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتووچۆیه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان، به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

ئ. م