سلێمانی.. پۆلیس هاووڵاتیەکیان رزگار کرد کە دەیویست كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت
هێزه‌كانی پۆلیس رزگارییان كردووه
K24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی سێشه‌ممه، هاووڵاتییه‌كیان رزگار كردووه كه ویستوویه‌تی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، كۆتایی به ژیانی خۆی بهینێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی رۆژی 23-7-2019 دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس له هه‌وڵی خۆكوشتنی هاووڵاتییه‌ك، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین و پۆلیسی فریاکەوتن گەشتوونەتە شوێی رووداوەکە و توانیویانە دەرگای ماڵەکە بکەنەوە و چەقۆکەی لێ بستێنن و رزگاری بکەن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هاووڵاتیەکە ناوی (ر. ا.) لەدایکبووی 1998 و پیشەی کاسبە، بەپێی وتەکانی ناوبراو کێشەی خێزانی هەیە بۆیە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
دوای رزگار کردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنەوە ڕادەستی بەشی توندوتیژی کراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی راپەڕینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئ. م