كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی وه‌گه‌ڕ خستووه‌ته‌وه
لە کۆی حه‌فتا پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنووری راپەڕین، زیاتر لە 60 پڕۆژە کاریان تێدا دەکرێت
K24 – رانیه:
لە کۆی حه‌فتا پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنووری راپەڕین، زیاتر لە 60 پڕۆژە کاریان تێدا دەکرێت و دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتیش دڵنیایی زیاتری داوەتە بەڵێندەران، تا دەست بەو پڕۆژانە بکەنەوە، کە چەند ساڵێکە بەجێیان هێشتوون.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دانا عه‌بدولكه‌ریم، رایگه‌یاند، لەبەر رۆشنایی کارنامە و هێڵە گشتییەکانی حکوومەت، وەزارەتەکان راسپێردراون لە ماوەی مانگێکدا کارنامەی خۆیان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکەن.
گوتیشی: بۆ کۆمپانیاکان پرەنسیپی پاداشت و سزا جێبەجێ دەکەن.