شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له هه‌ولێرن
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
K24 – هه‌ولێر:
شاندێکی باڵای حكومه‌تی عێراق لە ھەولێرە و بڕیارە ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیداریان هه‌بێت و دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ بكەن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
درەنگانی شەوی رابردوو، شاندێکی حکوومەتی به‌غدا، کە پێکهاتوون لە فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران، سامر غەزبان، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی، بەڕێوبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە شاری هەولێر و بڕیاریشه ئەمڕۆ لەگەڵ به‌رپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كۆ ببنه‌وه.
لە سەردانەکەیدا بۆ هه‌ولێر شاندی عێراقی گفتوگۆ لەبارەی پرسە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
سەردانی ئەم شاندە دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دێت، کە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتبوو چه‌ند لیژنەیه‌ك بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکەن.

