دوكان.. تۆمه‌تبارێكی تاوانی كوشتن ده‌ستگیر كرا
بە هاوكاریی پۆلیسی رانیە
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیس له شارۆچكه‌ی دوكان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی دۆسیه‌ی كوشتنی هاووڵاتییه‌كیان ده‌ستگیر كردووه.
به گوێره‌ی زانیاریی پۆلیس، تاوانه‌كه رۆژی 16ی ئازار/ مارسی 2019 له ناحیه‌ی سوورداشی سه‌ر به قه‌زای دوكان رووی داوه.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، رۆژی 23/7/2019 تۆمەتبار (ج. هـ. ح) لە شارۆچكەی رانیە و بە هاوكاریی پۆلیسی رانیە دەستگیر كرا.