فڕۆكه‌كانی توركیا له قه‌ندیل و زاخۆ بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان بۆردومان كرد
بە نزمیی بە ئاسمانی رانیەدا سووڕانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکیا بە نزمیی بە ئاسمانی رانیەدا سووڕانه‌وه و چەند ناوچەیەکیان لە بناری قەندیل بۆردومان کرد. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاگر له پووش و پاوانی ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
شایەتحاڵەکان بە کوردستان24یان راگەیاند، فڕۆکەکان حەوت جار بۆردومانی لەسەر یەکیان کردووە، شوێنی سەرەکیی بۆردومانەکەش ناوچەی (کۆپتە گورگە)، کە دەکەوێتە نێوان "کوورتەک" و گوندی "بڕە دێ".

له كۆتایی مانگی رابردووش، فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی نزیك هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌یان بۆردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه، سێ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و پێنجی دیكه بریندار بوون.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ له سنووری ناوچه‌كانی "به‌رواری باڵا "له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان ناحیه‌ی "كانی ماسی" و قه‌زای "زاخۆ"، فڕۆكه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكیان بۆردومان كرد، له ئاكامدا گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه كوژرا و دووی دیكه بریندار بوون.


ئاراس ئه‌مین/ رانیه، شیمال په‌رچی/زاخۆ