مه‌سرور بارزانی و شاندێكی حكوومه‌تی عێراق چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كه‌ن
چه‌ند پرسێكی گرنگی نێوان هه‌ر دوولا تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی پێ كرد و چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌نداری نێوان هه‌ر دوولا تاووتوێ ده‌كه‌ن.
شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێكهاتوون له فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران، سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی، بەڕێوبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شه‌وی رابردوو به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتبوونه شاری هه‌ولێر.
له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌ر یه‌كه له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی، به‌شدارن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لە بارەی پرسە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ده‌كرێت. سەردانی ئەم شاندە باڵایه‌ی عێراق، دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دێت، کە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتبوون چه‌ند لیژنەیهك بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکەن.