ده‌ربه‌ندیخان.. گه‌نجێك لە ڕێگەی كوردستان 24ـه‌وه داوای کارئاسانی بۆ وەرگرتنی ڤیزا لە بەرپرسان دەکات
پێشتر چه‌ندین به‌رپرس به‌ڵێنیان پێ دابوو دواتر له به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه
K24- ده‌ربه‌ندیخان:
هاوكار فاتیح، ئەو گەنجەی دەربەندیخانە، کە بە ڕووداویكی هاتووچۆ قاچەکانی لەدەست دا، له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داوا له به‌رپرسان ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا، ئاسانكاریی بۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی، سه‌ردانی ده‌ره‌وه بكات.
له ساڵی 2018، له میانه‌ی راگه‌یاندنی كه‌مپینێك به ناوی (گەڕانەوەی هێز بۆ قاچەکانی هاوکار)، توانرا هاوکاریی ماددی لە ڕێگەی خێرخوازانەوە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بۆ دابین بکرێت، ئه‌مه‌ش بە مەبەستی ناردنی بۆ یەکێك لە باشترین نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست.
هاوکار بۆ كوردستان 24 ڕایگەیاند، چەندین جارە بە بیانۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، داواکارییه‌کانی بۆ پێدانی ڤیزای ئا‌ڵمانیا ڕەت دەکرێتەوە، لە کاتێکدا تەواوی ڕێکارە یاساییەکانی جێبەجێ کردووە.
گوتیشی: لەلایەن چەندین بەرپرسی حزبی و حكوومییه‌وه به‌ڵێنی پێ دراوه كاری پێویستی بۆ بكه‌ن، بەڵام دواتر لە بەڵێنەکانیان پاشگەز بوونەتەوە.
له كۆتایی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان 24، هاوكار ڕووی قسه‌كانی دەکاتە بەرپرسانی کوردستان و داوای دەستێکی یارمەتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتن و پێدانی ڤیزا، تا بتوانێ جارێكی دیكه لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێتەوە.
H.B
.jpg)


