فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەیان لە بەرواری باڵا کردە ئامانج

بۆردوومانەکە نزیک بووە لە ناوچەیەکی گەشتیاریی

K24 – دهۆک:

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتومبێلێکی پەکەکەیان لە گوندی کانیا میسکا لە بەرواری باڵا کردە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، تەواوی سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هێشتا ژمارەیان ئاشکرانەکراوە.

هەر بەهۆی بۆردومانەکە، شوێنێکی گەشتیاریی ئەو گوندە زەرەر و زیانی پێکەوتووە.

 

لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی تورکیا چوار جار بۆردومانی شەقامی سەرەکی گوندی دێرەشییان سەر بە قەزای ئامێدی کردووە

H.J