ئه‌ردۆغان: بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرین
: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ روو بدات له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نابێت
K24 – هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی كۆماری توركیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمه‌ریکا لە بارەی ناوچەی ئارام رێکنەکەوتووین، بەڵام سوورین لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رۆژھەڵاتی فورات.
ئەردۆغان گوتیشی: بۆ ئۆپەراسیۆنی رۆژھەڵاتی فورات مۆڵەت لە كەس وەرناگرین.
رێكنه‌كه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی باكووری سووریاوه، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی له‌و ناوچه‌یه زیاتر كردووه.
به‌شێكی لایه‌نه‌كان پێیان وایه تا ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بێت، ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی توركیادا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا دووپاتی كرده‌وه، هیچ رێککەوتنێکی تورکیا و ئەمه‌ریکا لە بارەی خاکی وڵاتەکەیان قبوڵ ناکەن و رێگەش لە هەر هەوڵێکی جوداخوازی دەگرن.
ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سووریا بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی بڵاوکرده‌وە و تێیدا دیمەشق دەستێوەردانەکانی ئەمه‌ریکای لە کاروباری سووریا ئیدانه کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەمه‌ریکا بووەتە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەستێوەردانەکانی ئەمه‌ریکا تەمەنی کێشەکانی سووریا درێژ دەکاتەوە و ئاستەنگیشی بۆ دروست دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا رێککەوتنی تورکیا و ئەمه‌ریکاشی لە بارەی درووست‌کردنی ناوچەی ئارام رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، هیچ رێککەوتنێک لە بارەی خاکی سووریا قبوڵ ناکەن و ئەمەشی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان داناوە.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپای وڵاتەکەی كۆبوه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر رێگرتن له درووستبوونی شه‌ڕ و پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه، له‌و باره‌یه‌وه، مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند واشنتن هیوادارە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەنقەرە لەبارەی درووست‌کردنی ناوچەی ئارام بەردەوام بن و گوتیشی: ئەوان لە مەترسییەکانی تورکیا تێدەگەن، بەڵام پاراستنی هاوپەیمانەکانیان لە شەڕی دژی داعش‌یش بە پێویست ده‌زانن.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شیاندا، به‌دران چیا كورد راوێژكاری به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ كوردستان24 رایده‌گه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن و نایانه‌وێت به شه‌ڕ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ناوبراو گووتیشی: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ روو بدات له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نابێت.