ئافرهتێكی ئاواره چیرۆكی دهستگیركردنی له لایهن حهشدی شهعبییهوه دهگێڕێتهوه
دوو مانگ بە تۆمەتی داعش بوون لە لایەن حەشدی شەعبییەوە زیندانی كراوه
K24 – ههولێر:
کوردستان24 چیرۆکی ئافرەتێکی ئاوارە دەگێڕێتەوە، کە دوو مانگ بە تۆمەتی داعش بوون لە لایەن حەشدی شەعبییەوە زیندانی كراوه.
فاتیمه دوای ئەوەی بە کۆمەڵێک ھیوا دەگەڕێتەوە بۆ مووسڵ بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ، بەڵام مامەڵەی نا دروستی ھێزە ئەمنییەکان و نەبوونی خزمەتگوزاری لە شارەکە ناچار بە ئاوارە بوونی دەکەنەوە.
ئەمە جگە لەوەی رۆژانە بە دەیان خێزان دووبارە توشی کۆچی پێچەوانە دەبنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ کەمپەکانی سنوری ھەرێمی کوردستان.
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی شەش ھەزار ھاووڵاتی ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون، کە ھەزار و 764 کەسیان ئاوارەی گەڕاوەن جگە لەوەی بەگوێرەی ئامارەکان نزیکەی ملیۆنێک و 250 ھەزار ئاوارەی عێراقی و 276 ھەزار ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەری ھەرێمی کوردستان لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستانن.