خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی باپیره‌ی جۆنسن چاوه‌ڕێی سه‌ردانی خزمه قژ زهردهكهیانن
ئامۆزایه‌كی باسی جۆنسن و خانووه‌كه‌ی باپیری ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ بوونی به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، جارێكی دیكه پرسی توركبوونی جۆنسن بووه‌وه باسێكی گه‌رمی نێو میدیاكانی جیهان. ده‌گووترێت جۆنسن خه‌ڵكی گوندی كالفهته كه كه‌وتووه‌ته باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركی، ئه‌و گونده‌ی باپیره گه‌وره‌ی جۆنسن لێی له‌دایك بووه و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش خۆیان به خزمی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌زانن.
گوندی كالفهت ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئۆرته‌ی سه‌ر به پارێزگای چانكری له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ئه‌و گونده‌ی باپیره گه‌وره‌ی بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا لێی له‌دایك بووه و ئه‌و گونده به قژ زه‌رده‌كان ناسراوه.
گوندنشینانی كالفهت خۆشحاڵن به‌وه‌ی كه یه‌كێك له‌وان بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی یه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان و شانازیش به جۆنسنه‌وه ده‌كه‌ن و هیواخوازیشن له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌ردانی گوندی باپیره گه‌وره‌ی بكات. یه‌كێك له‌و گوندنشینانه‌ی كه خۆی به ئامۆزاری جۆنسن ده‌ناسێنێت ده‌ڵێت: "ئێستا نزیكه‌ی 10 كه‌سی گونده‌كه‌یان خزمی نزیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی بهرتیانیان".
ساتیلمش كاراتیكن، خزمی بۆرس جۆنسن ده‌ڵێت: "من ئامۆزای جۆنسنم و ده‌مانه‌وێت سه‌ردانی گونده‌كه‌مان بكات. به‌مانایه‌كی دی ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه خاكی باوباپیرانی و سه‌ردانمان بكات و بنه‌ماڵه‌ی باپیره گه‌وره‌یان به بنه‌ماڵه‌ی قژ زه‌رده‌كان ناسراون و ئه‌مه‌ش خانووه‌كه‌یان بووه".
باپیره گه‌وره‌ی جۆنسن ناوی عه‌لی كه‌مال بووه و ناوبراو سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نووس بووه و بۆ ماوه‌ی سێ مانگیش وه‌زیری ناوخۆی عوسمانییه‌كان بووه. حاجی ئه‌حمه‌د ره‌زا ئه‌فه‌ندی كه ده‌كاته باوكی عه‌لی كه‌مال له گوندی كالفهت له‌ساڵی 1813 له‌دایكبووه.
له ساڵی 1912 عه‌لی كه‌مالی باپیره گه‌وره‌ی جۆنسن روو ده‌كاته به‌ریتانیا و له‌وێ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی به‌ریتانی ده‌كات.
گوندنشینه‌كانی گونده‌كه‌ی باپیره گه‌وره‌ی جۆنسن ده‌ڵێن: "زۆربه‌ی خزمه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پاشناوی "سارڕ"یان پێوه‌یه كه ئه‌مه‌ش به مانای ره‌نگی زه‌رد دێت وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌نگی قژی كه‌سوكاری جۆنسن".
بایرام تاڤوكجو، موختاری گوندی كالفهت گوتوویه‌تی: "ئێمه خۆشحاڵبووین كه جۆنسن بووه سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌و رۆژه‌ی بووه سه‌رۆك وه‌زیران ئێمه له ناوه‌ندی گونده‌كه كۆببووینه‌وه و ئاهه‌نگمان گێڕا".
جۆنسن له‌ساڵی 2016 كاتێك وه‌كو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی توركیای كرد، له‌وێ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندبوو كه باپیره گه‌وره‌ی خه‌ڵكی گوندی كالفاته و له‌ساڵی 2008ـیش له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی بی بی سی دا جۆنسن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیستانبوڵ و له‌وێ خزمێكی نزیكی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.