بڕیارێكی عێراق 8 كۆمپانیای توركی مایەپووچ دەكات

بەھۆی ئەو بڕیارە 18 ملیۆن مریشكی توركی له‌ناو چوون

K24 - ئیستانبوڵ

دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق بڕیاریدا ھاوردەی ھێڵكە لە توركیا قەدەخە بكات، ئەم بڕیارە كاریگەری راستەوخۆی كردە سەر بازاڕی ھێڵكە و مەترسییەكی گەورەی بۆ ژمارەیەك كۆمپانیا و كارگە لە توركیا دروستكردووە.

بەھۆی ئەو بڕیارە تائێستا 8 كۆمپانیا مایەپووچ بوونە و بە ملیۆنان مریشك دەمرن و بە ملیۆنان ھێڵكە لەناودەچن، شارەزایانی ئابووری ئەمە بە رووداوێك بۆ ئابووری توركیا و وەك ھەڕەشەیەك بۆ بازرگانی دەبینن.