منداڵێكی كۆری داهاتی مانگانه‌ی 3 ملیۆن دۆلاره‌

رێكخراوێك سكاڵای له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی تۆماركردووه‌

K24- هه‌ولێر:

منداڵێكی تەمەن 6 ساڵی كۆری لە رێگەی كەناڵی یوتیوبەوە داھاتی مانگانەی 3 ملیۆن دۆلارە و ئێستاش خانووێكی بە 8 ملیۆن دۆلار كڕیوە.

كەناڵی "سێ ئێن ئێن"ـی ئەمریكی راپۆرتێكی لەسەر ئەو منداڵە كۆرییە بڵاوكردووەتەوه‌ و ئاشكرایده‌كات، بۆرام كچێكی تەمەن شەش ساڵە و لەشاری سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوور نیشتەجێە، ئەو منداڵە لە رێگەی كردنەوەی دوو كەناڵ لە یوتیوب بەناوی بۆرام و 350 ملیۆن بینەریشی ھەیە.

بۆرام لەرێگە دانانی ڤیدیۆكانیەوە لە یوتیوب خانووێكی پێنج نھۆمی بە بڕی 8 ملیۆن دۆلار لە سیئۆل كڕیوە، مانگانەش بڕی 3 ملیۆن دۆلاری لە دانانی ئەو پۆستانە دەستدەكەوێت، كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، بۆرام بەشێكی زۆری ڤیدۆكانی بۆ رێكلامكردنی یاریی منداڵانە، ئەمەش وایكردووه‌ ببێتە ملیۆنێر.

رێكخراویێكی مندالانیش سكاڵای لەسەر خێزانی منداڵە كۆرییەكە تۆماركردووە، بەوەی كە ڤیدیۆكانی كاریگەری خراپی لەسەر خوڕەوشتی منداڵانی دیكە دروستكردووە.

H.B