پێکهاته نهتهوهییهكان دژی لێدوانی بهرپرسێكی باڵای پهكهكهن
"ههڕهشه له ئارامی و سهقامگیری ههرێمی كوردستان دهكهن"
K24 - ههولێر:
پێکهاتەکان دژی لێدوانی بەرپرسانی پەکەکەن لەسەر هەڕەشەکردن بۆ تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستان داواش لە پەکەکە دەکەن خەباتی سیاسی و چەکداری خۆیان بگوازنەوە بۆ تورکیا.
بەرپرسێکی پێکهاتەی تورکمان دەڵێت پەکەکە بیانوو دەداتە دەست تورکیا بۆ بۆردومانی گوندەکانی سەر سنوور. پێکهاتەی مەسیحیش دەڵێت نابێت رێگە بدرێت پەکەکە ببێتە هۆی تێکچوونی سهقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
دوران كاڵكان، بهرپرسی باڵای پهكهكه، بۆ میدیاكانی نزیك له حزبهكهی گوتوویهتی: "ئەگەر پارچەکانی دیکەی کوردستان ئازاد نەبن نابێت باشووری کوردستانیش ئازاد بێت و ئەوان ئازاد بن پارچەکانی دیکە لێمان دور بن ژیانی لەو شێوە مەحاڵە".
ئەم لێدوانەی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، پێکهاتەی تورکمان دژی هەڵوێستەکانی پەکەکەیە لەسەر هەرێمی کوردستان داوایان لێدەکات نەبنە هۆکارێک بۆ ئەوەی تورکیا بەبیانووی ئەوان هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان.
ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی هاتنی گەریلاكانی پەکەکە و بۆردومانی سوپای تورکیا جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیشى لێدەکەوێتەوە، هۆکارەکەش ئەوەیە چەکداران دەچنە نێو گوندەکان، پێکهاتەی مەسیحی دژی تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستانن داواش لە پەکەکە دەکەن خەبانی خۆی بگوازێتەوە بۆ تورکیا.
پەکەکە بە هۆکاری جۆراوجۆر بیانوو دەداتە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و بۆردومانی ناوچە سنوورییەکان دوايین روداویش کوشتنی دیبلۆماتکارێکی تورکیا و دوو ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان بوو لە هەولێر، پێکهاتەکان و لایەنە سیاسیيەکانیش دژی تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستانن داواش دەکەن پەکەکە خەباتی سیاسی و چەکداری بگوازێتەوە خاكی تورکیا.
ئ. م