میری نوێی ئێزدیان وه‌ڵامی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه
"دوای هێرشی داعش حكوومه‌تی هه‌رێم درێخی بۆ كوردانی ئێزدی نه‌كردووه"
K24- هه‌ولێر:
میر حازم به‌گ، میری نوێی ئێزدیان له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، شنگال خاكی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێت كێشه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی لێدوانێكی به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه، "باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه"، كه گوتبووی شنگال خاكی عێراقه و كووردستان نییه، میر حازم به‌گ گوتی: شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رسامی خۆشی له‌و جۆره لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه نیشاندا.
میری نوێی ئێزدیان داواشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، پارێزگاری له كوردانی ئێزدی بكات و كارێك بكات، كه كوردانی ئێزدی به خاكه‌كه‌یانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌هۆی نه‌هامه‌تییه‌كانیان چاویان له جێهێشتنی كوردستان نه‌بێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، شنگال ناوچه‌یه‌كی ماده‌ی 140ـه و ده‌بێت كێشه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك درێخی بۆ شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كردووه.
ئه‌م قسانه‌ی میر حازم به‌گ له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ كه‌جه‌كه "باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه" له لێدوانێكدا بۆ یه‌كێك له میدیاكانی سه‌ر به په‌كه‌كه رایگه‌یاند، شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكی عێراق و ئه‌وان سه‌ربه‌رزن كه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی باشدان و شوێنی یه‌كینه‌كانی به‌رگریكردن له شنگال "یه‌به‌شه" له‌ناو ئه‌و سوپایه كراوه‌ته‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا به ئاماژه‌یه‌كیش باسی هه‌رێمی كوردستان بكات و دان به‌وه‌دا بنێت، كه شنگال خاكی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا میر ته‌حسین به‌گ، وه‌ك میری نوێی ئێزدیان له شوێنی میر ته‌حسین به‌گی باوكه كۆچكردووه‌كه‌ی ده‌ستنیان كرا.
دوای دەستنیشانكردنیشی وه‌ك میری ئێزدیان، میر حازم میر تەحسین بەگ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند، لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شنگال دەکەن.
میری نوێی ئێزدییەكان، بەڵێنیدا خزمەتکاری ئێزدییەکان بێت و گوتیشی: سوپاسی كوردستانیان دەكەم كە ھاوكارمان بوون لە چارەسەركردنی كێشەی دەستنیشانكردنی میری نوێی ئێزدییەكان.
H.B