داوای دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی ده‌كرێت
دوو په‌رله‌مانتارانی كورد پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوو په‌رله‌مانتاری كورد، به پڕۆژه یاسایه‌ك، داوای دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی ده‌كه‌ن له به‌غدا، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له عێراق و هاوشێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌بێت.
دكتۆر محه‌مه‌د شاكر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ رێبوار هادی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌ی، شه‌ش مانگه كار له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی ده‌كه‌ن و ئێستاش پرۆژه یاساكه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه.
محه‌مه‌د شاكر، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له نووسینی پڕۆژە یاساكە پشتیان بە ده‌ستووری عێراق به‌ستووه و سوودیان له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌رگرتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه، پڕۆژه یاساكه پێگه‌یشتووه و هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه، كه تاكو ئێستا بە دەست کەمی خزمەتگوزاری و بێ‌کاری دەناڵێنن و بە تەواوی فەرامۆش کراون.
باسی له‌وه‌شكرد، ئەنجوومەنی فیدراڵی، کاری ئەوەیە بەرژەوەندی ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق بپارێزێت و وه‌ك ئەنجوومەنی پیرانی عێراق ھەژمار دەکرێت، هاوكات دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئەو بڕیار و یاسایانە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەچن و زیانیان ھەیە بۆ ھەرێم و پارێزگاکان و لە بەرژەوەندی گشتیدا نییە، لەو حاڵەتە ئەو ئەنجوومەنە بۆی ھەیە یاساکە، یان بڕیارەکە، بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان و داوای ھەموارکردنەوەی بکات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شڵێت: "پەسەندکردنی ئەو یاسایە و دامەزراندی ئەو ئەنجوومەنە، تا ڕادەیەکی زۆر گه‌رەنتی بوونی دەوڵەتی عێراق بە دەوڵەتێکی فیدراڵی بەواتای وشە دەدات، کە بەبۆچوونی من تا وەکو ئێستا ناوێکی بێ ناوەڕۆکە و زامنی بەدەستھێنانی مافی ھەموو پێكھاتەکان دەکات بەبێ جیاوازی".
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه به دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ھیچ یاسا و بڕیارێت لەسەر بنەمای کەمینە و زۆرینە ده‌رناچێت و عێراق دەبێتە عێراقێکی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق گەشە دەکەن و ھاووڵاتیان سوود لە خێر و بێری ئەو وڵاتە دەبینن.
ئاشكراشی ده‌كات، دوای تێپه‌ڕبوونی چوارده ساڵ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عێراق، كه تێیدا له مادده‌كانی 48، 65 و 137 باسی لێوه‌كراوه، هێشتا ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی دانه‌مه‌زراوه، كه به باڵی دووه‌می ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه و ئەو بۆشاییە د‌ستووری و یاساییە کە ھەیە نەمینێت و پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بە شێوەیەکی راست و دروست بەڕێوەببرێت وەك چۆن لە دستوور ھاتووە.
ئ. م