وەزارەتی شەهیدان داوای جوڵاندنی کەیسی قەرەبووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دەکات
"ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان قه‌ره‌بووی بكات"
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێم داوا لە دادگا مەدەنیەکان دەکات، کەیسی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال بجوڵێنن، سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانیش ئاشکرای دەکات، حکوومەتی عێراق سستە لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و بابەتەکە بە ھەند وەرناگرێت.
فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی قوربانیانی جینۆساید و ئه‌نفالكراوانی خه‌مڵاندووه و راده‌ستی حكوومه‌تی به‌غدا كردووه و به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی عێراق، ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفالكراوان و جینۆسایدی گه‌لی كورد بكاته‌وه.
له‌كاتێكیشدا دوای ئازادی عێراق تا ئێستا ١٨ کەیسی قەرەبووکردنەوە، لە لایەن پارێزەرە کوردەکان رەوانەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کراون، لەو ژمارەیە تەنیا ٦ کەیسیان یەکلا کراونەتەوە و ئەوانی دیکە پشتگوێ خراون، له‌مباره‌شه‌وه ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ده‌ڵێت: حكوومه‌تی عێراق له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی گه‌لی كورد كه‌مته‌رخه‌مه و ئاماده‌یه ھاوڵاتیانی وڵاتی کوەیت قەرەبوو دەکاتەوە، بەڵام ئامادە نییە قوربانیانی ئەنفالی کوردستان قەرەبوو بكاتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، کەیسی ئەنفالی بە جینۆساید ناساند، ١٢ ساڵ تێپەر دەبێت و حکوومەتی عێراقیش تا ئێستا ئامادە نییە، قەرەبووی زیانلێکەتووان و کەسوکاری قوربانیەکانی ئەنفال بکاتەوە، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانیش داوا دەکات، دادگا مەدەنیەکانی عێراق و کوردستان، کەیسی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی ئەنفال بجوڵێنن.
دواین لێکۆڵینەوە دەریدەخات، سەرووی ٣٠٠ ناوچەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق ھەیە، زۆرەبهشیان گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەردەمی بەعسن، ئێستا دواین ھەڵدانەوە بۆ چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال لە سەماوە دەکرێت، بەڵام حکوومەتی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو قوربانیانە هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه.
H.B