لایه‌نه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ نیازی درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی په‌رله‌مانین

تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی چوار قۆڵی دیاری نەکراوە

K24 – سلێمانی:

پرۆژەیەک ئامادەکراوە بۆ کاری پێکەوەیی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکە کراوە، بەڵام تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی چوار قۆڵی دیاری نەکراوە.

بەپێی پڕۆژەکەش بۆ ھەموو پرۆژە و بڕیارەکان ئۆپۆزیسیۆن دەیەوێت ھاودەنگ و ھاوھەڵوێست بن.

دواکەوتنی پرۆژەی یەک بەرەی ئۆپۆزسیۆن وایکردووە چەند فراکسیۆنێکی ئۆپوزیسیۆن لە پەرلەمان بڕیار بدەن تا بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەکە لە پەرلەمان یەک دەنگ بن بەتایبەت کۆمەڵ و یەکگرتوو, ئەمەش وەک ھەنگاوی یەکەم بۆ ھەنگاو نانی پڕۆژەی یەک بەرەی ئۆپۆزیسیۆن.

ھەریەك لە فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان، كە ئێستا ئۆپۆزیسۆنن لە پەرلەمانی كوردستان لەرێگەی پڕۆژەی کاری ھاوبەشەوە دەیانەوێت خۆیان رێکبخەنەوە و بەردەوامی بدەن بە كاری پێكەوەیی.