دانا گاز پشكەكانی میسری دەفرۆشێ و پارەكەی لە كوردستان بەكاردەھێنێت

له‌ میسر به‌ به‌های 500 ملیۆن دۆلار پشك ده‌فرۆشێت‌

K24 - هه‌ولێر:

 كۆمپانیای دانا گاز بەنیازە پشكەكانی لە میسر بفرۆشێت كە بە بەھای 500 ملیۆن دۆلارە و لە بەرامبەریشدا پارەكەی لە كوردستان بەكاربهێنێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەك رایگەیاندووە: "كۆمپانیای داناگاز، بانكی وەبەرهێنانی تیۆدۆر بیگرەینج ئاند كۆی راسپاردوە بۆ ئەوەی راوێژ لەبارەی فرۆشتنی پشكەكانی لە میسر بكات، ئامانجیش لەم ھەنگاوەی داناگاز ئەوەیە كە سەرنج بخرێتە سەر  چالاكییەكانی لە هەرێمی كوردستان".

 ئاماژەی بەوەشداوە كە پشكە سەرەكییەكانی لە میسر و هەرێمی كوردستانن و ئێستاش سەرقاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژەیەكی جێگرەوەیە بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر یەك ناوچەی جوگرافی دابنێت كە دەكرێت لەداهاتوودا بۆ وەبەرهێنەرانی كۆمپانیاكە ببێتە جێی سەرنج.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "بڕیاری كۆمپانیاكە بۆ فرۆشتنی پشكەكانی لەمیسر بڕیارێكی ستراتیژییە و دەیەوێت سەرنجی بخاتە سەر دەستكەوتە وەبەرهێنەكانی لە هەرێمی كوردستان".

 

ئه‌ژین