بۆچی جەڵتەی دڵ تەنها لە مرۆڤدا روودەدات؟

هۆکارێکی دیکەی جەڵتەی دڵ دۆزرایەوە

 K24 – هه‌ولێر:

تا ئەو شوێنەی پزیشکان و زانایان لێکۆڵینەوەیان کردووە، مرۆڤ تاکە بوونەرەوە کە بەهۆی گیرانی بۆرییەکانی خوێن، دووچاری جەڵتەی دڵ دەبێت.

لە نوێترین توێژینەوەدا، ئەوە ئاشکرا کراوە، گۆڕانێک لە DNAی مرۆڤ کە مێژووەکەی بۆ دوو بۆ سێ ملیۆن ساڵ لەومەبەر دەگەڕێتەوە، وای لە مرۆڤ کردووە، دووچاری جەڵتەی دڵ ببێت.

ئەم دۆزینەوە نوێیە لە لایەن زانکۆکانی کالیفۆرنیا و سان دیەگۆی ئەمەریکا کاری وردی لەسەر کراوە، ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، خواردنی گۆشتی سوور، هۆکاری یەکەمی جەڵتەی دڵە.

جەمیس لافێرتی، پزیشکی دڵ، لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئێستا ئەوە ئاشکرا کراوە، هۆکاری جینی (بۆ ماوەیی)، خواردن و هەوکردن و رەقبوونی دەمارەکانی خوێن دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ".

مرۆڤ تاکە بوونەوەرە کە بەهۆی تەسکبوونەوە و رەقبوونی دەمارەکان دووچاری جەڵتەی دڵ دەبێت، تەنانەت شامپازییەکانیش، کە کۆلیسترۆل لە خوێنیان زیاد دەکات، دووچاری جەڵتەی دڵ نابن.

بەگوێرەی توێژینەوەکان، جینێک بە ناوی CMAH لە زۆربەی بوونەوەرەکان هەیە کە ماددەیەک بە ناوی Neu5Gc بەرهەم دەهێنێت رێگری لە تەسکبوونەوەی دەمارەکان دەکات، بەڵام بەهۆی پەرەسەندنی مرۆڤ، ملیۆنەها ساڵ لەمەوبەر، ئەو جینە ناچالاک بووە و کارەکانی ناکات.

ئەو توێژەرانە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژ خایەنی بۆرییەکانی خوێن و دواجار روودانی جەڵتەی دڵ، ئەمەش دووبارە لەبەر ئەوەی، ئەو گۆڕانە لە DNAی مرۆڤدا روویداوە.

Medicinenet

H.J