داوای دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی ده‌كرێت
دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه پێویستی به ده‌ركردنی یاسایه
K24- هه‌ولێر:
دەستەی دەستپاکیی پێشنیازی دامەزراندنی دادگایەکى تایبەت بە رووبەڕووبونەوەی گەندەڵیی دەداته حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەکە راده‌ستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، مشیر ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی دەستپاکیی، باس له گرنگیی دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه، بۆ زوو یەکلاییكردنه‌وه‌ی کەیسەکانی گەندەڵییە.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، دابان محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی لێژنەی ده‌ستپاكیی له پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: دامەزراندنی دادگایەکی سەربەخۆ، پێوستیی بە ده‌ركردنی یاسایێك هەیە و دەبێت پەرلەمان یاساکەی بۆ دەر بکات.
یه‌كێك له خاڵه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی کارنامەی کابينەی نۆیەم، رووبەڕووبونەوەی گەندەڵیی و چاکسازیی گشتییە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا, دامەزراندنی ئەم دادگایەش دەبێتە هۆی زوو یەکلاییكردنه‌وه‌ی کەیسەکانی گەندەڵیی، بەڵام تا ئێستا میکانیزمی دامەزراندنی دادگاکە و یاساکەی دیار نەکراوە، دەبێت دوای رێکارە یاساییەکان لە ئەنجومەنی وەزیران بدرێتە پەرلەمان، تا پەسەندی بکات.
H.B