وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی بازرگانان دەرکرد
سەرجەم بازرگانان دەگرێتەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، کاڵا یاسایی و رێگە پێدراوەکانی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێن.
لە نووسراوێک، کە واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە، هاتووە: "بڕیارماندا بە رێگەدان بە گەواستنەوەی سەرجەم ئەو کاڵایانەی لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراون بۆ وڵاتانی دراوسێ بەشێوەی ترانزێت".
لە نووسراوەکە هاتووە: "بڕیارەکە سەرجەم بازرگان بەپێی رێکار و میکانیزمی گونجاو دەگرێتەوە".

H.J