چوار ساڵ بهسهر كارهساتی گوندی زارگەلی بناری قەندیل تێدهپهڕێت
ئەو خێزانەی ۱۳ کەسیان لەو بۆردوومانەدا بوونه قوربانی تا ئێستاش نهگهڕاونهتهوه سهر زێدی خۆیان
K24- رانیه:
چوار ساڵ به سهر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر جووڵەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، لە گوندی زارگەلیی بناری قەندیل تێدهپهڕێت، کە بە هۆیەوە 23 هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
کەسوکاری ئەو خێزانەی 13 کەسیان لەو بۆردومانەدا بوونەته قوربانی، لەوساوە گوندەکەیان چۆڵ کردوە و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
ئەوان بۆ کوردستان 24 ئاماژە بەوە دەکەن، شەڕی پەکەکە و تورکیا خەڵکی مەدەنی باجەکەی دەدات و ئێستا ناوچە سنووریەکان لە رەوشێکی ئاڵۆز و نائارامدان و پێویسته پەکەکە و تورکیا ئەو شەڕەیان له خاكی ههرێمی كوردستان دووربخەنەوە.
به بەراورد بە 4 ساڵ لەمەوبەر، ژمارەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر قەندیل و ناوچە سنووریەکانی دیكهی باشووری کوردستان زیاتر بووە، بوونی پەکەکە و نزیكبوونەوە و تێکەڵبوونیان به ئاواییەکان، تاکە پاساوی تورکیایه بۆ ئەو هێرشانە، گوندنشینان و خەڵکی سڤیلیش زۆرترین قوربانی هیرشەکان بوون، دوایین رووداویش کە قوربانی زۆری لێكهوتهوه، بۆردومانەکەی کورتەك بوو، کە هەشت ئەندامی یەك خێزانی کردە قوربانی.
H.B