پێشكه ده‌زانێت به‌كێوه بدات و كێش ره‌ت بكاته‌وه
له‌و كه‌سانه نزیك ناكه‌وێته‌وه كه هه‌ڵگری ئه‌و دوو گروپه خوێنه‌ن
K24- هه‌ولێر:
هه‌میشه تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت، پێشكه به هه‌ندێك كه‌سه‌وه ده‌دن به‌ڵام له هه‌ندێكی دیكه نزیك ناكه‌ونه‌وه، نهێنی ئه‌مه چییه و چۆن پێشكه قوربانییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات؟
زانایان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه و وه‌ك ئاشكرایانكردووه، یه‌كه‌م قوربانی پێشكه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سه‌ر به گروپێكی دیاریكراوی خوێنن، ئه‌ویش یه‌كه‌م گروپی خوێنی (A)ـیه.
هه‌رچی ئه‌و كه‌سانه‌شن كه گروپی خوێنیان له جۆری دووه‌م (B)ـیه، ئه‌وان به‌لای پێشكه‌وه وه‌ك حه‌لوا وان، به‌ڵام هه‌ڵگرانی گروپی سێیه‌م (AB) یانیش گروپی چواره‌م (O)، پێشكه گرنگییان پێ نادات و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و دوو گروپه‌ی خوێنن زۆر به ده‌گمه‌نیش رووبه‌ڕووی هێرشی پێشكه‌كان ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ك گازی كاربۆنیش كه مرۆڤ له كرداری هه‌ناسه‌دان ده‌ریده‌كات، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی مرۆڤه‌كان له‌لایه‌ن پێشكه‌وه، كاتێك رێژه‌ی ئه‌و گازه زۆر به‌رز بێت، پێشكه هێرشی سه‌ر ئه‌و كه‌سه ناكه‌ن، چونكه مێرووه‌كان به گشتی له دووری 50 مه‌تر هه‌ست به رێژه‌ی گازه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ماده‌یه‌كی دیكه هه‌یه، كه ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنج و گرنگیدانی پێشكه، ئه‌ویش "ترشی په‌نیك"ـه، كه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌قی مرۆڤدا هه‌یه، هه‌روه‌ك پله‌ی گه‌رمای له‌شی مرۆڤه‌كانیش جێگای گرنگی مێشووله‌كانه.
به‌گوێره‌ی جێمس دای، شاره‌زای بایۆلۆجی له ئه‌مه‌ریكا، پێشكه ته‌نیا له رێگه‌ی بۆنكردنه‌وه جیاكاری ناكات، به‌ڵكو ئه‌و ده‌توانێت ببینێت و ره‌نگه كراوه‌كانی جلوبه‌رگ وه‌ك ره‌نگی سوور و شین سه‌رنجی پێشكه راده‌كێشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگی ره‌ش به باشترین ده‌زانێت. بۆیه وه‌ك ئه‌و زانایه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌ر له‌وه‌ی مرۆڤ بچێته ده‌ره‌وه كه گومان بكرێت ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌چیت پێشكه‌ی لێیه، پێویسته مرۆڤ به باشی بیر له ره‌نگی ئه‌و جلانه بكاته‌وه كه ده‌یپۆشێت.
سه‌رچاوه: میدیك فۆرم
H.B