بۆ یەکەمجار ئۆرگانەکانی مرۆڤ لەناو ئاژەڵدا دروست دەکرێت
زانایەکی ژاپۆنی تاقیکردنەوەیەکی کەم وێنە بۆ دروستکردنی ئۆرگانی مرۆڤ ئەنجام دەدات
K24 – ههولێر:
زانایانی بواری پزیشکی ژاپۆن هەوڵدەدەن، ئۆرگانەکانی مرۆڤ لە ئاژەڵ دروست بکەن، یەکەم جارە توێژینەوەکی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت.
تاقیکردنەوەکە بەم جۆرە دەبێت، لە ناو ئاولەمەی ئاژەڵان، خانەیەک بە ناوی iPS کە دەتواندرێت هەموو جۆرە ئۆرگانەکانی مرۆڤی لێ دروست بکرێت، دەچێندرێت، بەمەش زانایان یەکەم هەنگاو بۆ چاندنەوەی ئەندامەکانی لەش لە رێگای ئاژەڵان دەنێن.
توێژینەوەکە لە لایەن پرۆفیسۆری ژاپۆنی هیرومیتسۆ ناکاوچی لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمەریکی ئەنجام دەدرێت، یەکەم پرۆفیسۆرە مۆڵەتی ئەم کارەی پێ دراوە.
هیرومیتسۆ ناکاوچی، لە بارەی ئەو تاقیکردنەوەیەی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە: "ماوەی 10 ساڵی خایاند، بەڵام دواجار دەستمان کرد بە تاقیکردنەوەکەمان".
ئاشکراشیکردووە، مشک و جورج و بەراز بۆ تاقیکردنەوەکەی بەکاردەهێنێت، چونکە ئەو ئاژەڵانە پەنکریاسیان نییە.
ئەوەی تاکو ئێستا لە بەردەم ئەم جۆرە تاقیکردنەوەیە بەربەستبووە، یاسای حکوومەتەکان و رێکخراوەکانی پاراستنی مافی ئاژەڵان بووە، بەڵام ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت، هۆشیارانە مامەڵە دەکات و هەوڵی تەواویش دەدات، تاکو تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بێت.
ئەگەر ئەم تاقیکردنەوەیە سەرکەوتوو بێت، چیدی پێویست ناکات هەندێک ئۆرگانی مرۆڤ، لە مرۆڤێکی دیکە دەربهێنرێت و لە کەسێک کە پێویستییەتی بچێنرێت.
AFP
H.J