مهسرور بارزانی پێشوازیی له نهسڕوڵڵا رهشنوودی كرد
کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەلێر ئاواتی سەرکەوتن بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دهخوازێ
K24 - ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران له ههولێر، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکانی نێوانیان، بە تایبەت لە بواری ئابوریی، تاووتوێ كرد.
ئەمڕۆ 5/8/2019، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نەسروڵڵا رەشنوودی كونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر کرد.
لەو دانیشتنەدا، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم خواست.
هەروەها مەسرور بارزانی بە خێرهاتنی کونسوڵی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.