لە سلێمانی دەست بەسەر 1500 كارتۆن خورمای خراپ‌دا گیرا
تەندروستی پشكنینی بۆ كردووە
K24 - سلێمانی
دوای دووجار پشكنین بۆ جۆرە خورمایەك، لە سلێمانی دەست بەسەر 1500 كارتۆن خورمادا گیرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی ناوەندیی سلێمانی: "لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووه و پاش دووجار پشكنین، ده‌ركه‌وتووه بۆ خواردن شیاو نییە، بۆیه له‌ناو ده‌برێت".
قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە: "به گومانی خراپبوون، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر 1500 كارتۆن خورما له جۆری (الحقیقی)دا گیراوه و نموونه‌ی ره‌وانه‌ی ته‌ندروستیی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین. پاش دووجار پشكنین، به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی وه‌ڵامی به (بۆ خواردن و به‌كارهێنان ناشێت) داوه‌ته‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و خورمایه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له‌ناو براوه".
ھ.م