كوڵهجۆ.. پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر چەکدارانی داعش دەست پێ کرد
"ئامانجمان دووبارەنەبوونەوەی دزەکردنی داعشە بۆ ناوچەکە"
K24 – گەرمیان:
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، چەند لیوایەکی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ ئەنجام دا.
عەمید کەمال، فەرماندەی لیوای 5ی پیادەی شارەزوور، بە کوردستان24ی راگەیاند: "بە هۆی دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکەمان، هەڵمەتێکمان بۆ دووبارەنەبوونەوەی دزەکردنی داعش دەست پێ کردووە".
راشیگەیاند، تەنها هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنە بەشدارن و هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نییە.
لە سەرەتای ئەم مانگە، چەکدارانی داعش لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری، هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، بە هۆیەوە دوو پێشمەرگە و دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوون.
H.J