له شه‌ش مانگدا 40 هه‌زار عه‌ره‌ب له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هێندراونه‌ته كه‌ركووك
بڕیاره له ساڵی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، نزیكه‌ی 40 هه‌زار عه‌ره‌ب هاورده‌ی پارێزگای كه‌ركووك كراون.
به گوێره‌ی ئامارێكی كۆمپانیای خۆراكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری ئه‌مساڵ تاوه‌كوو مانگی ته‌ممووز، 39 هه‌زار و 286 كه‌س له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب گواستراونه‌ته‌وه سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك.
هێنانی و گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ ناو شاری كه‌ركووك، له كاتێكدایه كه بڕیاره له ساڵی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و هاتنی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك، ره‌وشێكی نوێی سه‌ربازیی و ئه‌منیی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێندراوه.