یاسای نوێی ھاتوچۆی عێراق باج و نرخی مامەڵەكانی بەرزكردووەتەوە
ههرێمی كوردستان پابهندی جێبهجێكردنی ئهو یاسایه نابێت
K24- ههولێر:
یاسای ھاتوچۆی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و ڕێژەی باج و تێچووی مامەڵەی ھاتوچۆ زیاد دەکات. بەڵام ئەم یاساییە تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان جێ بەجێ نەکرا وە و بەرپرسانی ھاتوچۆی كوردستانیش باس لەوە دەکەن، ھەرێمی کوردستان ھیچ ڕێنماییەکی ھاتوچۆی عێراق جێ بەجێ ناکات و کار بە ھەمواری یاسایی ژمارە ٨٦ دەکات، كە ساڵی 2004 لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە.
لهمبارهشهوه رزگار عەلی، بەڕێوبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: بە گوێرەی ئەو گۆڕانکاریانەی کراون نرخەکان تا %٥٠ بەرز دەبێتەوە، کە بارگرانی بۆ ھاووڵاتییان دروست دەکات.
لهكاتێكدا ھەر یاسایە لە پەرلەمانی عێراق دەردەچێت تا پەرلەمانی کوردستان پێداچوونەوەی بۆ نەکات، لە ھەرێمی کوردستان کاری پێ ناکرێت. نزار مهلا عهبدولغهفار، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ھەر یاسایەك لە عێراق کاری پێ بکرێـت، ئەگەر بارگرانی بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان دروست بکات بەھیچ شێوەییەك لەگەڵ جێ بەجێ کردنیدا نابين.
بەگوێرەی یاساکەی عێراق باج و مامەڵەی ھاتوچۆ لە ھەموو عێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بە شێوەییەك نرخی مامەڵەکان لە % ٥٠ بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوهبەرایەتی ھاتوچۆی كوردستان لەگەڵ ئەوەی یاساکەی عێراق جێ بەجێ ناکات، لهو باوهڕهشدایه، ئەو یاساییە لەگەڵ یاسا و ڕێنماییەکانی ھەرێمی كوردستان ناگونجێت.
H.B