پڕۆژه یاسای چاكسازی دهگهڕێندرێتهوه پهرلهمان
14 پڕۆژه یاسای ناردووە بۆ حکوومەت
K24 – ههولێر:
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان 28 پێشنیازی پڕۆژه یاسای ئامادە کردووە، کە 14 پڕۆژه یاسای ناردووە بۆ حکوومەت، كه رەهەندی دارایيان هەیە و دەبێت حکوومەت وەڵامی پەرلەمان بداتەوە.
ئەو پرۆژانە لە لای لیژنەی یاسایين و لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی دووەمی یاسا دانانی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.
لەو 14 پڕۆژهیهی نێردراونەتەوە بۆ حکوومەت بەشێکیان لەسەر رێکخستنی یاسای خانەنشینی و دەرماڵە و راژەی فەرمانبەرانن.
ئەم پرۆژانە کاتێک حكوومهت لهسهریان رهزامهند دهبێت، کە بارگرانی بۆ حکوومەت لە رووی دارایيەوە دروست نەكهن.
ناوەڕۆکی پێشنیازەکانی خانەنشینی لێک نزیکن بەشێک لە ماددەکانی داوا دەکات هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان وەک یاسای خانەنشینی عێراقی لێبکرێت بە تایبەت پلە باڵاکان و هەڵوەشاندنەوەی مووچەی ئەو کەسانەی بە پلەی باڵا خانەنشین کراون لە هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی مەدەنین و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو بەڕێوبەرایەتیانەى لە دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بەمیلاکی وەزارەتی دارایین.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە یاسای خانەنشینی کە لە پڕۆژە یاسای چاکسازی حکوومەت تایبەت بەشی خانەنشینی پێداچوونەوەی بۆ دهكات. بڕیاریشە لەم نزیکانە بۆ پەسەند کردنی بنێردرێتەوە پەرلەمان.